د. یاسین تەها، مامۆستای زانکۆ سەرنجێکی لەبارەی بڕیارێکی ئەمدواییەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە لێخۆشبوونی 50% لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە بڕیارەکە دوو دیوی پێچەوانەی هەیە.
د. یاسین تەها باسی لەوەکرد کە لە دیوێکەوە، ئەم هەنگاوەی حکومەت کارێکی باشە بۆ سووککردنی باری دارایی کەسانی قەرزدار و خێزانە کەمدەرامەتەکان، بەڵام لە دیوەکەی تردا، سزادانی ئەو هاوڵاتییانەیە کە لە کاتی خۆیدا و بە بێ دواکەوتن پارەی کارەبایان ڕادەستی حکومەت کردووە.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ جەختی لەوەشکردەوە کە “ڕەچاونەکردنی ئەم جیاوازییە پەیامێکی ناڕاستەوخۆ دەدات کە لەگەڵ حکومەتێکی لار و بێ خوێندنەوەدا ناکرێت خەڵک ڕێک و ڕاست لەگەڵی بجوڵێتەوە!”