كەجەكە: ژمارەی كوژراوانی سوپای توركیا زۆر زیاترە

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان

وتەبێژی كەجەكە ڕایدەگەیەنێت، ناوچەیەكی تایبەت بە دیلەكانی شەڕ لەلایەن سوپای توركیاوە بۆردومانكراوە و دەشڵێت، توركیا تەنها دانی بە كوژرانی دوو ئەفسەری خۆیدا ناوە، بەڵام كوژراوەكانیان لەوە زیاترە.

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی شوبات بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا دوێنێ شەویش بە چڕی بەردەوام بوو”.

وتیشی، “لەناو ئەو شوێنانەی بۆردمانکراون کامپێک هەیە کە دیلەکانی شەڕی لێی ڕادەگیران. زانیاری سەبارەت بە ئەنجامەکانی ئەم بۆردمانە دواتر بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین”.

زاگرۆس هیوا ئەوەشی خستەڕوو، “ئارتەشی داگیرکەر” تەنیا دانی بە دوو ئەفسەری کوژراوی خۆیدا ناوە، بەڵام هەژماری کوژراوەکانی سوپای تورکیا “زۆر لەوە زیاترە”.

دوێنێ وەزارەتی بەرگریی تورکیا دابەزاندنی سوپای وڵاتەکەی لە چیای گارەی پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند و ئاشکراشیکرد لە کاتژمێر 2:55 خولەکی بەرەبەیان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2 دژ بە پەکەکە کردووە.

ئەمڕۆش وەزارەتەكە ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنەكەدا دوو سەرباز لە یەکەی کۆماندۆی پیادە بە ناوەکانی (بوراک چۆشکن و ھاروون تورھان) کوژراون و چوار سەربازی دیکەیان برینداربوون.

بابەتی پێشتر

سەروەتەکەیان چەندە؟ ڕیزبەندی ئەو (20) وەرزشکارەی زۆرترین داهاتیان کۆکردووەتەوە

بابەتی دواتر

چین و هیندستان لەسەر كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوانیان ڕێككەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك خانەقینی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی ڕۆژهەڵاتی قەزای خانەقینی گرتەوە. بەپێی ناوەندی پێوەرەكانی بومەلەرزە، كاتژمێر 03:12ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی كانونی…
Total
2
Share