بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ لەبارەی جەنگ و پێشهاتە سەربازییەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە کرا.

سەرۆک بافڵ جەختی لە دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە بۆ کێشەکان و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ کردەوە بۆ پاراستنی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی، یەکێتی هەموو هەوڵەکانی لەو چوارچێوەیەدایە.

لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران سوپاسی سەرۆک بافڵی کرد لە بەرامبەر رۆڵ و کاریگەری لە پاراستنی سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و بە رێزەوە لە پێگەی ئاشتییانەی یەکێتی لە ناوچەکە رووانی و رایگەیاند، لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی: داوا لە خوێندکاران دەکه‌ین ڕێگه‌نه‌دەن گردبوونەوە و نارەزاییەکانیان به‌ لاڕێدا ببرێت

مه‌‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی یەکێتی لە ڕوونکردنەوەیەکدا داوا لە خوێندکاران دەکات ڕێگه‌نه‌دەن گردبوونەوە و ناڕەزاییەکانیان به‌ لاڕێدا ببرێت و…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تا ئێستا دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو بەكۆتانەهاتووە.. لە سبەینێوە ‏دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تائێستا فەرمانبەرەكانیان مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرتووە، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی…
زیاتر ببینە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکان دەکەین

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕایگەیاند، “بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکەین کە دەکرێنە…
Total
0
Share