فڕۆکەی Antonov An-225 Mriya بە زمانی ئۆکراینی، واتە ‘خەون’، گەورەترین فڕۆکەی باربووە لە مێژووی مرۆڤایەتی ئەم فڕۆکەیە نەک تەنیا قەبارەیەکی گەورەی هەبوو، بەڵکو بۆ ئامانجی زۆر تایبەتی دروستکرا.
لەلایەن کۆمپانیای Antonov Company لە ساڵی 1980 سەردەمی یەکێتیی سۆڤیەت دەست بە دروستکردنی کراوە، فڕۆکەیەکی بارهەڵگر بووە و یەکەم فڕینی لە ساڵی 1988 لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بووە.
درێژیی فڕۆکەکە 84 مەتر، پانیی 88.4 مەتر بە باڵی فڕۆکەکەوە، بەرزیی 18 مەتر بووە، توانای هەڵگرتنی بڕی 250 تۆن قورسایی یان باری هەبووە، کە ئەمە ڕیکۆردێکی جیهانیی بووە، و زۆرترین باری هەڵگرتووە لە مێژوودا.
لە ساڵی 2022 بەهۆی شـ.ـەڕی نێوان (ڕوسـ.ـیا و ئۆکرانیا) لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا کرایە ئامانج و تێکشکێندرا.
زانیارییەکان لە ئیدریس ئەفەندی، ئەندازیاری فڕۆکەوانییەوە وەرگیراون.