گەورەترین هەناری هەڵەبجە کێشی یەک کیلۆ و 298 گرامە

جوتیارێکی سنووری هەڵەبجە خەڵاتی خاوەنی گەورەترین هەناری فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجەی بردەوە.

لە پێشبڕکێیەکدا کە لە فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجەدا بۆ گەورەترین هەناری سنوورەکە ئەنجامدرا، هەناری جوتیارێک بە ناوی کێوان فەریق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

کێشی هەنارەکە یەک کیلۆ و 298 گرام بوو، خاوەنەکەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەوە خەڵاتکرا.

ساڵی 2024 هەمان جوتیار توانی خەڵاتی خاوەنی گەورەترین هەنار بباتەوە، بە کێشی یەک کیلۆ و 320 گرام.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: بە هەموو شێوەیەك دژی بەرزبوونەوەی نرخی كارەباین لە سیتییەكاندا

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە هەموو شێوەیەك دژی بەرزبوونەوەی نرخی كارەباین لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونەکاندا و لەگەڵ لیژنەی…
Total
0
Share