لە کێوی عەرەفە منداڵێک لەدایکبوو

لە کێوی عەرەفە و لە کاتی بەڕێوەچوونی رێورەسمی حەج منداڵێک بە تەندروستییەکی باشەوە لەدایکبوو.

میدیاکانی سعودییە بڵاویانکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی بەڕێوەچوونی رێورەسمی حەج لە کێوی عەرەفە ژنێک کە بەشداریی لە رێورەسمەکەدا کردووە منداڵێکی بووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ژنەکە بە رەگەز پاکستانی بووە، منداڵەکەی لە هەفتەی 37 لەدایکبووە و دۆخی تەندروستی هەردووکیان جێگیرە.

دایکەکە تەمەنی 34 ساڵان بووە و بۆ جاری سێیەم بووەتە دایک و کێشی منداڵەکەی سێ کیلۆ و 40 گرام بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مردنی دوو ڕۆژنامەنووس خەڵکی ڕۆژهەڵات دەخاتەوە بیری مردنی چالاکوانە ژینگەییەکان

لە ڕوداوێکی هاوشێوەی مردنی چالاکوانانی مەریواندا، لە وەرگەڕانی پاسی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسدا لە شاری ورمێ، بەشێک لە ڕێکخراوەکانی مافی…
Total
0
Share