سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو له پەرلەمانی کوردستان: حکومەت بۆ چارەسەری قەیران قەیرانێکی دیکە دروستدەکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەت چێژ لە چەوساندنەوەی هاوڵاتییان دەبینێت و قەیران لە دوای قەیران بۆ هاوڵاتییان دروستدەکات.

مستەفا عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە پارچە ڤیدیۆییەکدا ڕایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی چێژ لە چەوساندنەوەی هاوڵاتییان ببینێت، قەیران لەدوای قەیران دروستدەکات، هەروەها بۆ چارەسەری قەیرانێک، قەیرانێکی دیکە دەهێنێتە کایەوە.

وتیشی، داهات و قازانجی بەنزین تەنیا بۆ دوو کۆمپانیایە کە هەردووکیان حزبین، بۆیە نابێت بەمە ڕازیبین و پێویستە نرخی بەنزین وەک پارێزگاکانی خوارووی عێراق جێگیربکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەلاوێژ كەی دەكەوێت و چ پەیوەندییەكی بە دابەزینی پلەكانی گەرماوە هەیە؟

دەركەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ هەر لە كۆنەوە لەناو كورددا بەهۆكاری فێنكبوونی كەشوهەوا دانراوە و شارەزایەكی كەشناسی-ش وردەكارییەكەی ئاشكرایدەكات. ئەستێرەی…
Total
0
Share