تەرمی حاجییەکی دیکەی هەرێم لە مەککە دۆزرایەوە

تەرمی حاجییەکی دیکەی هەرێم لە مەککە دۆزرایەوە و بەوەش ژمارەی حاجییە کۆچکردووەکان گەیشتە 23 حاجی.

کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان، رایگەیاند، تەرمی حاجییەکی دیکەی هەرێم لە مەککە دۆزرایەوە،و بەوەش ژمارەی حاجییە کۆچکردووەکان گەیشتە 23 حاجی.

ئەو حاجییە کوردەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە ناوی (دڵخواز قادر سەعدی)یە.

بەپێی وتەی کاروان ستونی، ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 23 حاجیی کورد لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە کە 22یان لە رێگەی ڤیزای ساڵییەوە سەفەری حەجیان ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە: لە دوای كۆبوونەوەی فەرمی بەبێ ئاگاداری خۆمان براین بۆ مەزاری مەلا مستەفای بارزان

شەهێن عوسمان بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە رایدەگەیەنێت، ئاگاداركراینەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێرەوە كۆبوونەوەیەكی فەرمی بەڕێوەدەچێت و وەك…
Total
0
Share