حكومەتی عێراق لەبارەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە بڕیاردەدات

بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و پرسی هەمواری یاسای بودجە و داواكارییەكانی وەفدی هەرێم دوای تاوتوێكردنی بخاتە دەنگدانەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشخراوە بۆ سبەی هەرچەندە هەفتانە رۆژی سێشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامدەدرێت، بەڵام كۆبوونەوەكە پێشخراوە و بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا هەمواری یاسای بودجە و داواكارییەكانی وەفدی هەرێمی كوردستان بخرێتە دەنگدانەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت لە وادەی خۆیدا و هاوشێوەی مووچەخۆرانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق خەرجبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروانی یەكەمی هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ زیانلێكەوتووانی هەولێر دابەشدەكرێت

ئەمڕۆ یەكەم كاروانی هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر دابەشدەكرێت، بەرپرسێكی یەكێتی لە هەولێر دەڵێت، هاوكارییەكانیان…
Total
0
Share