کاوە عەبدولقادر: پاڵاوگەکانی کار و لاناز لیترێک بەنزین بە 580 دینار دەدەن بە کۆمپانیایەکی حزبی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، پارەی هەموو ئەو بەنزینەی کە لە پاڵاوگەکانی کار و لاناز دەپاڵێورێت دەخرێتە هەژمارێکەوە کە لە سەرۆکی حکومەتەوە نزیکە.

کاوە عەبدولقادر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بە بڕیاری وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو بەنزینەی کە لە پاڵاوگەکانی کار و لاناز دەپاڵێورێت، بە 580 دینار دەدرێتە کۆمپانیایەک بە ناوی (بزنس یۆنیکۆر)، ئەو کۆمپانیایەش هەر ڕۆژێک بە دڵی خۆی نرخی بەنزین دادەنێت.

وتیشی، ئێمە دەزانین ئەو کۆمپانیایە لە دەسەڵاتەوە نزیکە و حزبییە، داهاتی کۆمپانیاکەش دەچێتە هەژمارێکەوە لە RT بانک، ئەمەش جێگەی پرسیارە، چونکە پارەکە دەخرێتە بانکێکەوە کە ئەهلییە و لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نزیکە!

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستكرا بە پڕكردنەوەی ئەو شوێنانەی مەترسیی كەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێل هەیە

لەسەر پێشنیازی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لەلایەن شارەوانیی قەزاكەوە دەستكرا بە پڕكردنەوەی ئەو شوێنانەی مەترسیی كەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێل لەسەر چیای…
Total
0
Share