بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە شاری بەغداد کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ شەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بەشداربوون، جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کرایەوە کە دیدگاکەی خزمەتکردنی خەڵک و بەهێزکردنی پایەکانی دەوڵەتداری بێت.

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە محەمەد شیاع سودانی کرد لە ناردنی مووچە پەلە بکرێت و مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بپارێزرێت.

لای خۆیەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق پابەندبوونی بە رێککەوتنەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، “جەخت لە پاراستنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک کۆماری عێراق: یەکێتی لە سەرەتای دروستبوونیەوە بڕوای تەواوی بە بەدیهێنانی دیموکراسی و ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ هەبووە

سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی 49یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی هەمیشە ئامادەیی تەواوی…
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی مەندائی لە عێراق و جیهان دەكەین

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی (دەهورا ڕەبا) سەری ساڵی سابیئەی مەندائی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پێکهاتەی سابیئەی…
Total
0
Share