پەرلەمانتارێكی دیكە كشانەوە رادەگەیەنێت

نێو هۆڵی پەرلەمانی كوردستان

دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتار كازم فاروق لە پەرلەمانی كوردستان لەلایەن بریكارەكەیەوە پێشكەشكرا.

ئەختەر ئەحمەد، بریكاری گشتیی كازم فاروق ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە یاداشتێكدا كە ئەمڕۆ ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستانی كردووە، دەستلەكاركێشانەوەی ئەو پەرلەمانتارەی راگەیاندووە.

بریكارەكە هۆكاری داواكارییەكەی بۆ تەواوبوونی تەمەنی یاسایی پەرلەمان گەڕاندووەتەوە، كە ئەمڕۆ 6ی تشرینی دووەم كۆتایی دێت.

لە كاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا 12 ئەندامی پەرلەمان كە پێكدێن لە حەوت ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری و (عەلی حەمەساڵح، شیرین ئەمین، دابان محەمەد و ئاشنا عەبدوڵا) لە فراكسیۆنی گۆڕان و دیاری ئەنوەر پەرلەمانتاری سەربەخۆ پێكەوە كشانەوە و بایكۆتكردنی پەرلەمانیان راگەیاند.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: کێشەی سیستمی بە زەویگەیاندنی وێستگەی کارۆئاویی دوكان  چارەسەرکرا

کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، “کێشەی سیستمی بەزەویگەیاندنی وێستگەی کارۆئاویی دوكان  چارەسەرکرا”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی کشتوکاڵی سلێمانی تائێستا مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە، ئەمڕۆ گردبوونەوەیان دەستپێکرد و 10 ڕۆژیشە بایکۆتی…
Total
0
Share