بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی بڕیاری دابەزاندنی نرخی بەنزینی نۆرماڵ ئەمڕۆ لە هەولێرەوە دەستپێدەکات و سووتەمەنی لە پاڵاوگەی لانازەوە دەبێت بگوازرێتەوە بۆ هەموو پارێزگاکان.
وتیشی، چاوەڕوانین بەنزین بە نرخێکی جێگیر، بەنموونە لیترێکی بە 820 دینار بدرێت بە بەنزینخانەکان و ئەوانیش بە 850 دینار بە هاوڵاتییانی بفرۆشن.
بەهمەن شێخ قادر ڕاشیگەیاند، “هێشتا بڕیارەکە لە بەشێک لە بەنزینخانەکان جێبەجێنەکراوە، بە هۆکاری ئەوەی هاوڵاتییەکە خۆی سووتەمەنیی کڕیوە و دەیفرۆشێتەوە نەک بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەت، پڕۆسەکە کاتی دەوێت و هەرکات سووتەمەنی بگات بە بەنزینخانەکان بڕیاری دابەزاندنی نرخی بەنزین جێبەجێدەکرێت.”