لە پشدەر بەهۆی تەقینی تایەی شۆفڵ کەسێک گیانیلەدەستدا

لە قەزای پشدەری ئیدارەی ڕاپەڕین، بەهۆی تەقینی تایەی شۆفڵێکەوە کەسێک برینداردەبێت و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، هاوڵاتییەک لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر، لەکاتی ئیشکردنی لە یەکێک لە تایەکانی شۆفڵەکەیدا، تایەکە تەقیوە و برینداربووە، دواتر بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو هاوڵاتییە ناوی (م . هـ . س) ڕەگەزی نێرە، لەدایکبووی ساڵی 1953یە و پیشەی کاسبە و خەڵکی گوندی بەستەستێنە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامی بۆ “دیداری یەکێتی” هەیە.. سەربەرزیی كۆمەڵانی خەڵك ‏ئامانجمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی لەبارەی “دیداری یەکێتی”یەوە بڵاوكردەوە، دەڵێت، “لەم وێستگەی گۆڕانكارییە ڕیشەییەدا كە گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی حەكیمانەی…
Total
0
Share