ئەنجومەن حسێن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیاردراوە بە درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو 195 کەسەی لە شارەوانیی سلێمانی دوورخرابوونەوە تاوەکو 31ـی کانوونی یەکەمی 2026.
وتیشی، ئەو کەسانە دابەشبوون بەسەر بەشەکانی زیادەڕەوی، خزمەتگوزاری، ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان، ناوەندی سەرۆکایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییە جیاوازەکان.
ئەنجومەن حسێن ئاماژەی بەوەشدا، ناوی سەرجەم ئەو کەسانە دەخرێنەوە ناو لیستی مووچە، بۆ ئەوەی لە مووچە دانەبڕێن و بتوانن بژێویی ژیانیان دابینبکەن.