هاتوچۆی سلێمانی: داواکارین هاوڵاتییان پردی مۆکەبە بەکارنەهێنن

 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە پردی مۆکەبە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، دانیشتووانی سنووری قەزای ماوەت ئاگاداردەکەینەوە کە لە پردی مەوکەبە ئاوێکی زۆر هاتۆتە سەرپردەکە و گونجاو نییە بۆ پەڕینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، داواکارین لە هاوڵاتییان و شۆفێران کە پردەکە بەکارنەهێنن، لەبری ئەوە دەتوانن لە گوندی قەیوانەوە بچن بۆ کونەماسی و لەوێوە بۆ سوورە قەڵات، ماوەت و بەپێچەوانەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: بۆ ئەمساڵیش داشکاندنی 45% لە کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران دەکرێت

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن هاوشێوەی ساڵانی رابردوو داشکاندنی 45% لە کرێی خوێندنی…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: غاز بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دابیندەکرێت

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە، غاز  بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دابیندەکرێت. قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکەکانی ناوەندی…
Total
0
Share