کەشناسێک: حەوت ڕۆژی داهاتوو شەپۆلی گەرمای بە‌هێز و نائاسایی تێدا نابێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات، لە ماوەی حەوت ڕۆژی داهاتوودا پێشبینیی شەپۆلی گەرمای نائاسایی ناکرێت و هاوینێکی خۆش و ئاسایی دەبێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، بەهۆی بەردەوامیی جێگیربوونی شەپۆلە یەک لەدوای یەکەکانی گەرما، کاریگەریی تەوژمە هەوا سارد و فێنکەکانی جەمسەری باکوور لە ماوەی داهاتوو باڵادەست دەبێت لەسەر ناوچە جیاوازەکانی دیکەی ئەوروپا، بەڵام بە کاریگەرییەکی کەمتر لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، بەو هۆیەوە تا هەفتەیەکی دیکەش پلەی گەرما لەنێوان خوار ئاسایی بۆ ئاستی ئاسایی دەبێت، ئەمەش هاوینێکی خۆش و ئاسایی دەڕەخسێنێت، هەروەها پێشبینیی هیچ شەپۆلێکی گەرمای نائاسایی و بەهێز ناکرێت لە ماوەی حەوت ڕۆژی داهاتوودا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: بەهۆی بێئاگایی ئێمەی مامۆستاوە خوێندکاران لە ڕێچکەی خۆیان لایانداوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕەخنە لە مامۆستایان دەگرێت بەوە کە نەیانتوانیوە ڕێگریی لەو کێشانە بکەن ڕووبەڕووی…
زیاتر ببینە

دانیشتووانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون: بەبێ هیچ پێوەرێک نرخی کارەبامان بەرزکراوەتەوە

ئەنجومەنی دانیشتووانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون یاداشتێکی ناڕەزایی دەداتە لایەنە بەرپرسەکانی حکومەتی هەرێم و پارێزگای سلێمانی، جەختدەکەنەوە، بەبێ هیچ پێوەر…
Total
0
Share