بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: بەهۆی بێئاگایی ئێمەی مامۆستاوە خوێندکاران لە ڕێچکەی خۆیان لایانداوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕەخنە لە مامۆستایان دەگرێت بەوە کە نەیانتوانیوە ڕێگریی لەو کێشانە بکەن ڕووبەڕووی خوێندکاران دەبێتەوە.

بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێکدا و لە میانی بەشداریکردنی لە دیداری (دیدی پەروەردەکاران لەنێوان پەروەردە و فێرکردندا)، ڕایگەیاند، ئێمە بەدەر لە کێشە زانستییەکان، کێشەی پەروەردەییمان هەیە، هەروەها هەستدەکەین کە خوێندکاران لە ڕێچکە و تەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان لایانداوە، بەهۆی بێئاگایی ئێمەی مامۆستاوە و هەبوونی کاریگەریی خراپەوە، تووشی لادان دەبن، بۆیە ڕەخنە لە خۆمان دەگرم کە نەمانتوانیوە ڕێگریی لەوە بکەین.

وتیشی، باشترین نموونە بۆ ئەم دۆخە خراپەی کە خوێندکارانی تێکەوتووە، تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵە، دەتوانین بڵێین %20ی ئەوەی کە ڕوویدا، خراپیی دۆخی پەروەردە بوو، کە نەمانتوانیوە فێریان بکەین چۆن خۆیان ئامادەبکەن، یان دەتوانین بڵێین، ئێمە نەمانتوانیوە خوێندکاران بۆ گۆڕانکاریی لەناکاو ئامادەبکەین، ئەمساڵ پرسیارەکان گۆڕان و خوێندکاران تووشی شۆک بوون، چونکە ئامادەی ئەو گۆڕانکارییە نەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دەنگۆی لابردنی هەندێک وانەی ئیسلامی ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی لێدوانی پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەرییەوە لەسەر لابردنی هەندێک وانەی پەروەردەی ئیسلامی ڕوونکردەوە دەدات…
Total
0
Share