دانیشتووانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون: بەبێ هیچ پێوەرێک نرخی کارەبامان بەرزکراوەتەوە

ئەنجومەنی دانیشتووانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون یاداشتێکی ناڕەزایی دەداتە لایەنە بەرپرسەکانی حکومەتی هەرێم و پارێزگای سلێمانی، جەختدەکەنەوە، بەبێ هیچ پێوەر و فلتەرێک بڕیاری زیادکردنی پارەی کارەبای سیتییەکان دراوە.

لە یاداشتەکەدا ئەنجومەنی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاشکرایکردووە، “بە نوێنەرایەتیی سەرجەم پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی شاری سلێمانی ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین لەبەرامبەر گرانبوونی نرخی کارەبای نیشتمانی کە لە 18 دینارەوە بەرزکراوەتەوە بۆ 156 هەزار دینار”.

ئەنجومەنەکە دەڵێت، “لەم بڕیارەدا بە هیچ جۆرێک رەچاوی ئاست و توانای داراییمان نەکراوە کە بەبێ بوونی هیچ فلتەرێک و هیچ پێوەرێک ئەو بڕیارە لە لایەن حکومەتەوە دراوە بێ بوونی هیچ یاسایەک و بێ ئاگا لەوەی دانیشتووانی سیتییەکان زۆرینەیان مووچەخۆرن و بە پێشەکییەکی کەم و قیستی مانگانە بوون بە خاوەنی ئەو یەکانەی کە لە سیتییەکاندا هەیە، گرانکردنی ئەم نرخەش بارێکی تری خستە سەر شان و بژێویمان”.

دەڵێن، “ئێستا تەنها کرێی یەک کارەبا دەدەین و کارەباکەشمان بۆ کراوە بە 24 کاتژمێری، بەڵام چی لە کارەبای 24 کاتژمێری بکەین لە کاتێکدا نەتوانین لەبەر گرانی نرخەکەی سودی تەواوی لێوربگرین.

لە یاداشتەکەدا هاتووە، “ئەگەر ئەم بڕیارە بۆ ئەوەیە هاوڵاتییان کەمترین وزەی کارەبا بەکاربهێنن با بیکەن بە (تەساعودی) نەک راستەوخۆ لە 18 دینارەوە بکرێت بە 156 دینار، چونکە ئێمە لەناو راستیەکانداین و ئاگادارین کە دروستکردنی ئەم بارگرانییە بووەتەهۆی تێکچوونی شیرازەی چەندین خێزان و کێشەی زۆری دروستکردوە لە کاتێکدا دانیشتووانی سیتییەکان لە چینی ناوەندی کۆمەڵگەن و پێویستە کرێی خزمەتگوزاری و قستی مانگانەی کۆمپانیا بدەن، بەو مووچەیەی کە حکومەت بە دوو مانگ دابەشیدەکات”.

دەڵێن، “بۆیە بە حکومەت و وەزارەتی کارەبا رادەگەیەنین، ئەگەرچی ئەم بڕیارەتان ئەزمونیە و ماوەی 2 مانگە لە توانای دانیشتوواندا نەما بەرگەی ئەو ئەزمونە بگرن، بۆیە داوادەکەین بە زووترین کات لیژنە پەیوەندارەکان بێنە سەر هێڵ و دەستکاری ئەم نرخانە بکەن و گوێ بۆ داواکاریی ئێمەی هاوڵاتییان بگرن”.

دەشڵێن، “لەکۆتایدا ئێمە بەشێوازێکی زۆر شارستانیانە داوای مافی خۆمان دەکەین، بەڵام ئەگەر تا 1ی 9 لیژنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت دۆخی ئێمەی هاوڵاتییانیان بەلاوە گرنگ نەبێت و نەیەن بەدەم داواکەمانەوە، ناچارین تەواوی دانیشتووانی سیتییەکان هەڵوێستی دیکەمان هەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

نێیمار پەیوەندی بە یانەى هیلالەوە کرد

بابەتی دواتر

بەهۆی تەقینەوەی کلۆرەوە لە مەلەوانگەیەکی کەلار چەند ژنێک برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە سەبارەت بە پێوەری زیرەک

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانى دابەشکردنى كاره‌بای ناوشارى سلێمانى، پێوەری زیرەکی تایبەت بە هاوبەشانی کارەبایان دابینکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share