د. نەرمین مەعروف: هەفتەی داهاتوو دوا بڕیار لەسەر مووچەی مانگی 12 دەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەرفەت دراوەتەوە هەرێم تاكۆتایی ئەمساڵ مووچەی مووچەخۆران بە بانكی بكرێت و دەشڵێت،”هەفتەی داهاتووش ئەو لیژنەیەی لەسەر مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو پێكهێندراوە كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت دوای پەسەندكردنی خشتەی مووچەی مانگی یەك و دابەشكردنی مووچە لەسەر ئەو خشتەیە، مووچە لە ساڵی 2025دا چارەسەربووبێت و پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لە خشتەكانی یاسای بودجەدا جێگیربكرێت.

بۆ بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانیش، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی، “دەرفەت دراوەتەوە هەرێم تاكۆتایی ئەمساڵ مووچەی مووچەخۆران بە بانكی بكرێت”.

راشیگەیاند، بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو لیژنەیەك پێكهێندراوە و كارەكانیان بە كۆتا نەهاتووە و چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا لەسەر ئەو پرسە كۆبوونەوەی خۆمان ئەنجامبدەین

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبای سیتییەکان

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی كارەبای سیتییەکان نین و ئاگاداری دەرکردنی بڕیارەکە نەبوون و هەموو…
Total
0
Share