جوتیار یوسف: نیاز وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەک لەنێوان یەکێتی و پارتی ڕێکبخرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر حکومەت پێکبهێندرێت، بە 24 کاتژمێر پەرلەمان کارادەکرێتەوە، بەڵام کێشەکە لەسەر پێکهێنانی حکومەتە.

جوتیار یوسف، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئێمە وەک یەکێتی پێمان وایە کاراکردنەوەی پەرلەمان و پیکهێنانی حکومەت یەک پاکێجە، لە دۆخی پێکنەهێنانی حکومەتدا کارابوون یان کارانەبوونی حکومەت هیچ سوودێکی نییە، هەروەها کێشەی ئێمە لەسەر پەرلەمان نییە بەڵکو لەسەر پێکهێنانی حکومەتە، ئەگەر حکومەت پێکبهێندرێت، پەرلەمان بە 24 کاتژمێر کارادەکرێتەوە.

سەبارەت بە ئەگەرەکانی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی، جوتیار یوسف ئاشکرایکرد، هەوڵێک هەیە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەک لەنێوان یەکێتی و پارتی ڕێکبخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share