ئێران نزیکەی 20 هاوڵاتیی کوردی لە سنووری ڕۆژهەڵات و هەرێم دەستگیرکرد

هێزە ئەمنییەکانی ئێران، دوێنێ لە گوندەکانی نزیک بانە، لە سنووری هەرێم و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نزیکەی 20 کەسیان دەستگیرکردووە و هۆکارەکەشیان ئاشکرانەکردووە.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چاودێریی چەند ناوچەیەکیان کردووە و بە ئۆتۆمبێلی “مانگی سوور”ی ئێران نزیکەی 20 کەسیان لە گوندەکانی نزیک بانە گواستووەتەوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایدەگەیەنن، “لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەدا لێدان و مامەڵەی نەشیاویان بەرامبەرکراوە”.

ئەو ڕێکخراوانە ئاماژە بەوەدەکەن، “دوای دەستگیرکردنی ئەو کەسانە، ماڵەکانیان پشکندراوە و تەواوی کەرەستەکانی وەک لاپتۆپ و کامێرا و مۆبایل و پەرتووكەكانیان براون”.

ئاژانسی کوردپا، لە ئامارێکدا ڕایگەیاندووە، “لەماوەی ئەمساڵدا 565 حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدراون”.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، “ئەمساڵ 247 هاوڵاتیی کورد دەستگیرکراون و لەو ژمارەیەش 37 کەسیان سزای زیندانی و 134 کەسی دیکەیان سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: پێویستمان بە دابینکردنی 200 سمارت بۆرد هەیە بۆ ناوەندەکانی خوێندن

وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند، پێویستمان بە دابینکردنی 200 سمارت بۆرد هەیە بۆ ناوەندەکانی خوێندن. وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا خەرجنەکرێت تووشی تەنگەژەی تەندروستی دەبین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی خەرجکردنی پارەی هاندانی کارمەندانی نەخۆشخانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە پێویست ناودەبات، هۆشداریدەدات لەئەگەری بەردەوامیی مانگرتنیان…
Total
0
Share