پێش جەژن دوو مووچە دابەشدەکرێت؟

ئه‌ندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی عێراق لەبارەی دابەشکردنی مووچە زانیاری دەخاتەڕوو.

د.جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی ڕاگەیاندووە، “هیچ کێشەیەک بۆ مووچە نییە و مسۆگەرە، حکومەت دەتوانێت پێش جەژن موچەی ئەم مانگە دابەشبکات”.

وتیشی، بەگشتی دابەشکردنەکە لە 18ی مانگەوە دەستپێدەکات و بڕیارە تاوه‌كو 25ی مانگ پرۆسەکە تەواو ببێت.

ئەوە لەکاتێکدایە پەیوەست بە مووچەی مانگی نیسان سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لیستی مووچە ئامادەیە و بانکەکانیش ئامادەن، ئەگەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق پارەکە بنێرێت، ئەوا ڕاستەوخۆ ڕۆژی سێشەممە مووچە دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ پشتگیریی لە مانگرتووان داوادەكرێت سبەینێ ماوەی یەك كاتژمێر دوكاندارەكان دوكانەكانیان دابخەن

دەستەی پشتیوانانی مانگرتووانی سلێمانی داوای لە دوكاندارەكانی ناوبازاڕ كردووە، بەمەبەستی پشتیوانی لە مانگرتووان، سبەینێ سێشەممە، بۆماوەی یەك كاتژمێر…
Total
0
Share