بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی: شەش پڕۆژەی گەورە بەڕێوەیە و سلێمانی دەباتە قۆناغێکی دیکە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شەش پڕۆژەی گەورە بەڕێوەیە و بەم پڕۆژانە سلێمانی دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە.

شاناز بەدران، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بە پاڵپشتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان شەش پڕۆژەی گەورە لە قۆناغی پلانداناندان و هەنگاوی زۆر باشیان بڕیوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەکان لە چوارچێوەی وەبەرهێناندان و تێکەڵن، هەروەها پڕۆژەی گەشتیاریی زۆر مۆدێرنن، لە ڕێگەی ئەم پڕۆژانەوە سلێمانی دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share