پۆلیسی دهۆک: بکوژی هاوڵاتییە تەمەن 45 ساڵەکە خۆی رادەستی پۆلیس کرد

پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، “بکوژی هاوڵاتییە تەمەن 45 ساڵەکە خۆی رادەستی پۆلیس کرد”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ لە قەزای سێمێڵ بە هۆی دوژمندارییەوە کەسێک هاوڵاتییەکی تەمەن 45 ساڵی کوشت.

دەشڵێت، کاتژمێرێک دوای رووداوەکە بکوژی هاوڵاتییەکە خۆی رادەستی پۆلیس کرد و دانی بە تاوانەکەیدا نا.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی دهۆکدا هاتووە، “ئەو کەسەی خۆی رادەستی پۆلیس کردووە بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکگرتوو: هیچ گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکان خزمەتی هاوڵاتییان ناکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “هیچ گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم  لەگەڵ کۆمپانیاکان خزمەتی هاوڵاتییان ناکات”. مستەفا عەبدوڵا،…
Total
0
Share