لە سنووری ڕاپەڕین کچێک لەلایەن ئامۆزایەکییەوە کوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە ڕانیە، لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵەی نێوان دوو برا، کچێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، 15ـی 7ـی 2026، تەرمی کچێک بە ناوی (أ، ڕ، ع) تەمەن 26 ساڵ، دانیشتووی ڕانیە/ گەڕەکی قەڵات، گەیەندرایە پزیشکی دادی ڕانیە.

ڕاشیگەیاند، بە وتەی کەسوکاری، ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە هاوسەری ژنەکە لەگەڵ برایەکی خۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا ڕوویداوە، یەکێک لە براکان بە چەکی تاپڕ، تەقەی لە براکەی خۆی کردووە، لە ئەنجامدا ژنی براکەی بەرکەوتووە و بەوهۆیەوە ناوبراو گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و فەرمانی دەستگیرکردن، بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بۆ تۆمەتبار دەرچووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە چەند ژنێک کردبوو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لەچەند ژنێک كردبوو”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share