بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کاریگەریی ئەم شەپۆلی بارانبارینە پچڕپچڕەی رووی لە ناوچەکانمان کردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتاییدێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارانبارینێکی پچڕپچڕی بەردەوام تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ، هەروەها، بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان دەبارێت.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ یەکشەممە، رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، ئەگەری بارینی نمەباران هەیە، بەتایبەتی لە هەندێک ناوچەی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، هەروەها پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.