وەزارەتی خوێندنی باڵا: ناوتۆمارکردن بۆ خولەکانی فێرکاریی زمانی ئینگلیزی دەستپێدەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە ناوتۆمارکردن بۆ خولەکانی فێرکاریی زمانی ئینگلیزی دەستپێدەکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ناوتۆمارکردن بۆ خولی نوێی فێرکاریی زمانی ئینگلیزی لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی (15ـی 7ـی 2026)ـەوە تاوەکو ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (20ـی 7ـی 2026)، لە سێنتەری زمانی زانکۆکانی کوردستان، ڕادەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەم مەبەستە، ئەم خوازیارانەی خوارەوە دەتوانن سوودمەندبن لە ناوتۆمارکردن لە خولەکان:

– ئەو خوازیارانەی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان کردووە.

– ئەو بەشداربووانەی کە ئێستا لە خولەکاندان و ئاستی پێویستیان تەواونەکردووە.

– ئەو خوازیارانەی بڕوانامەی (تۆفل و ئایڵتس)ـیان هەیە و نمرەی پێویستیان نەهێناوە.

– ئەو خوازیارانەی بڕوانامەی سێنتەری زمانیان بەدەستهێناوە و نزیکدەبێتەوە لە بەسەرچوون.

وەزارەتەکە دەشڵێت، “خوازیار پێویستە سەردانى سێنتەرى زمان بکات لە زانکۆکانى کوردستان بۆ بڕینى وەسڵ و دواتریش ئەپلۆدکردنى لە سیستمى (lc.digital.gov.krd) بەمەبەستى تەواوکردنى ڕێکارەکانى پێشکەشکردن بۆ بەشداریکردن لە خولى فێرکاریی زمانى ئینگلیزى”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران: حکومەتی عێراق دەستکاریی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانی کردووە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەستکاریی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانی کردووە. ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی…
Total
0
Share