بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ: رسوماتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادنەکراوە

شاخەوان بەکر بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ رایگەیاند، رسوماتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادنەکراوە.

شاخەوان بەکر رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 14 هەزار و 522 ئۆتۆمبێل لە دەروازەی باشماخەوە هاوردەی هەرێم کراوە، لەو ژمارەیە 23 یان بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی توندوتۆڵی و سەلامەتی رێگایان پێنەدراوە داغڵبکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبێرد باجی گومرگیان لێوەرناگیرێت و تەنها رسوماتیان لێوەردەگیرێت.

جەختیشیکردەوە، رسوماتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادنەکراوە، لە ساڵی داهاتووەوە ژمارەی پشکنینەکان بۆ ئۆتۆمبێل زیاتردەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: لەگەڵ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە هەماهەنگیداین کە قەرەبووی جوتیاران بکرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە هەماهەنگیداین کە قەرەبووی جوتیارانی…
Total
0
Share