قوباد تاڵەبانی لە پاركی هەواری شار بەردی بناغەی جین بانكی دانا

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە ڕێوڕەسمێكدا لە پاركی هەواری شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و دكتۆر سەلاح، نوێنەری رێكخراوی فاو لە عێراق و دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ بەردی بناغەی پڕۆژەی جین بانكی دانا.

جین بانك پرۆژەیەكی گرنگیی ستراتیژی گەشتوكاڵییە و بودجەكەی لەلایەن رێكخراوی فاوەوە دابینكراوە و پرۆژەكە لەسەر رووبەری 100 دۆنم زەوی جێبەجێدەكرێت بە ئامانجی كۆكردنەوە و پاراستنی بنەتۆ و رەگەز و وەچەی ئەو رووەك و ئاژەڵ و زیندەوەرانەی كە مۆركی رەسەنی كوردستان و عێراقیان پێوەیە.

لە چوارچێوەی پڕۆژەكەدا ناوەندێكی زانستیش دادەمەزرێت بۆ توێژینەوە لەسەر رووەك و ئاژەڵ و زیندەوەرەكان و چۆنییەتی پاراستنیان و ژمارەیەكی بەرچاویش هەلی كار بۆ پسپۆڕانی بوارەكە دەڕەخسێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوو.. 255 كەس سەردانی فریاكەوتنی سلێمانییان كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری 24 ڕابردووی سەردانکردنی ‏هەوڵاتییانی بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار بڵاوکردەوە، 255 کەس سەردانیان…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کار بە تەوتین دەکەین کە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆراندایە نەک لایەنێکی دیاریکراو

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، بە پشتیوانیی خەڵک توانیمان کۆتایی بە تاكڕەوی بهێنین، قۆناغی داهاتووش بریتی دەبێت لە چەسپاندنی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین دوو كه‌سی به‌تۆمه‌تی “وه‌رگرتنی پاره‌ به ‌فێڵ له ‌هاوڵاتییان” دەستگیركرد‌

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، توانیویانە دوو كەس دەستگیربكەن كە بەشێوازی جیاجیا و بە فێڵ پارەیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.…
Total
0
Share