دیلان غەفور ڕایدەگەیەنێت، عێراق قەرزێکی زۆری لەسەرە و پێویستە بەشێک لە موڵکەکانی بفرۆشێت تا ئەو قەرزانە بداتەوە.
دیلان غەفور، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی نەفرۆشتنی نەوت و داخرانی گەرووی هورمزەوە، دۆخی دارایی عێراق زۆر خراپە و داهات بە تەواوی کەمبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق قەرزێکی زۆری لەسەرە، بەدوای ڕێگەچارەیەکدا دەگەڕێت بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە، یەکێک لە ڕێگەکانی دابینکردنی پارەی پێویست بۆ دانەوەی قەرزەکانیش، بریتییە لە فرۆشتنی بەشێک لە موڵکەکانی دەوڵەت.