شارەزایەکی گەردوونی رایدەگەیەنێت، سبەینێ یەکەم رۆژی پایز نییە و رۆژی دووشەممە پێدەخەینە یەکەم رۆژی وەرزی پایزەوە.
ئەژی چەتۆ شارەزای گەردوونی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “رۆژی دووشەممە کاتژمێر 10:30 خولەکی شەو لە نیوەگۆی باکووری زەوی دەچینە وەرزی پایزەوە و نیوەگۆی باشووری زەویش دەچنە وەرزی بەهارەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکەم رۆژی پایز کاتەکانی شەو و رۆژ یەکسان دەبن بە 12 کاتژمێر لە هەردوو نیوەگۆی زەوی”.
ئاشکراشیکرد، “یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم رۆژە ئەوەیە بە تەواوی رۆژ لە رۆژهەڵاتەوە هەڵدێت و لە رۆژئاواوە ئاوا دەبێت، بۆیە باشترین کاتە بۆ دیاریکردنی ئاڕاستەکانی خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابوون لەو شوێنانەی لێین”.