بە تۆمەتی داربڕین و راوی باڵندەی کێوی چوار کەس دەستگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا چوار کەس بە تۆمەتی داربڕین و راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئامارەکانی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، لە مانگی رابردوودا دوو کەس بە تۆمەتی بڕینەوەی دار دوو کەسیش بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیرکراون، 192 داری سروشتیش بڕوانەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەکە، لە مانگی رابردوودا دەست بەسەر ژمارەیەک لە چەک و داو و قەفەس و پێداویستییەکانی راوکردندا گیراون.

ئاشکراشیکرد، توانراوە دوو باڵندەی کێوی و بە دەیان ماسی زیندووی راوکراو ئازادبکرێن و بگەڕێنرێنەوە ژینگەی خۆیان، هاوکات دەستبەسەر 93 کۆتری کۆتری راوکراو و 22 ماسی راوکراودا گیراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پلاندانان داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات پرۆژەكانیان لەدەرەوەی كامپەكانیش جێبەجێبكەن

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ لێپرسراوی ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، وەزیری پلاندانان داوای كرد، پرۆژه ‌و به‌رنامه‌كانی نەتەوەیەكگرتووەكان فراوانتر…
Total
0
Share