تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە شەش مانگدا زیاتر لە 20 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەكان و ناوەندە تەندروستیەكانی سلێمانی ئەنجامدراون.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لەماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵ 20,530 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەكان و ناوەندە تەندروستیەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئەنجامدراون.
ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتییەکە ئەنجامدراون، 511 نەشتەرگەریی تایبەت بووە و 2,773 نەشتەرگەریی گەورە بووە.
هەر بەپێی ئامارەكە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 8,365 نەشتەرگەریی گەورە و 5,411 نەشتەرگەریی ناوەند و هەروەها 3,470 نەشتەرگەریی بچووک بۆ هاوڵاتییان كراوە.