هێمن میرانی: هەر ماتۆڕسکیلێک تۆمارنەکرێت دەستی بەسەردا دەگرین

هێمن میرانی رایگەیاند، ئەو نەرمیەی بەرامبەر ماتۆڕسکیلە تۆمارنەکراوەکان هەمانبوو، لە ساڵی نوێوە کۆتاییدێت.

هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئێستا ماتۆڕسوارەکان بە ناچاری رێزی یاسا دەگرن و لە ترافیک لایتەکان دەوەستن، ناوێرن لە پێش کامێراکانی تیژڕەوی بەخێرایی لێبخوڕن و یاساکانی هاتوچۆ جێبەجێدەکەن.

وتیشی، چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ هەر چوار کۆمپانیاکەی گەیاندن ئەنجامداوە، کۆتا مۆڵەتی تۆمارکردنی ماتۆڕسکیلەکانمان پێداون کە 31ی کانوونی یەکەمی 2025ە.

جەختیشیکردەوە، لە 1ی کانوونی دووەمی 2026ەوە هەر ماتۆڕسکیلێکی تۆمارنەکراو لەسەر شەقامەکان ببینرێت، لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و چیتر نەرمیان بەرامبەر نانوێندرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share