پەیامنێرمان لە هەولێر گواستییەوە، کەمێک پێش ئێستا، بۆریی ئاوی ئیفراز سێ، لە نزیک پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز [هەمان شوێنی جاری پێشوو] شکا.
بۆریی ئاوی ئیفراز سێ، یەکێکە لە پڕۆژە سەرەکییەکان و سەرچاوەیەکی گرنگی ئاوی شاری هەولێرە، بە جۆرێک، ڕێژەی %40ـی ئاوی خواردنەوەی تەواوی شارەکە دابیندەکات.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، دەیان جار ئەو بۆرییە شکاوە و بەهۆیەوە بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی هەولێر بێ ئاو بوون.