ئاراستەی گردی زەرگەتەی گۆڕان بایکۆتی کۆنفرانسەکەی کرد

لە کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان گرژی دروستبوو، ئاراستەی گردی زەرگەتە بایکۆتی کۆنفرانسەکەی کرد.

ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک، کۆنفرانسی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان بە بەشداریی زیاتر لە دوو هەزار ئەندام دەستیپێکرد، بەڵام بەهۆی دروستبوونی ناکۆکی لەسەر شێوازی دەنگدان بۆ دەستووری ناوخۆیی بزوتنەوەکە، ئاراستەی “گردی زەرگەتە” لە کۆنفرانسەکە کشانەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کێشەکە دوای ئەوە دروستبووە کە زۆرینەی بەشداربووان بڕیاریانداوە دەنگدان بە ئاشکرابێت، بەڵام ئاراستەی گردی زەرگەتە داوای دەنگدانی نهێنییان کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یو ئێن لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نیگەرانن لەو…
Total
0
Share