به‌رپرسى به‌شى ڕووناككردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كان ڕایدەگەیەنێت، پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ، زیانی زۆری بە ستوونەن گەیاندووە.
دابان عه‌بدولكه‌ريم، به‌رپرسى به‌شى ڕووناككردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كان لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، هه‌ر ستوونێكى كاره‌با به‌هۆى سه‌رپێچى شۆفێران تووشى زيان بێت، ده‌بێت شۆفێرى سه‌رپێچيكار تێچووى چاككردنه‌وه‌ى ئەو ستوونە دابین بکات.
وتیشی، كێشه‌ى سه‌ره‌كیى ڕووناكيی شه‌قامه‌كان، پابه‌ندنه‌بوونى شۆفێرانه به ڕێنماييه‌كان و له زۆرێک لە ڕووداوه‌كاندا ستوونەکانی کارەبا له‌ناوده‌چن.