بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە ئەمڕۆوە کێشەی کەمبوونی کاتژمێرەکانی کارەبا نامێنێت

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی غاز گەیشتووەتەوە ئاستی پێشوو و لە ئەمڕۆوە کێشەی کەمبوونی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا نامێنێت.

ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، لە شەوی رابردووەوە، بەرهەمهێنانی غاز بەشێوەی پلەبەندی دەستیپێکردووەتەوە و لە ئەمڕۆوە، بەرهەمهێنان دەگاتەوە ئاستی پێشوو.

وتیشی، هەر لە ئەمڕۆوە، کێشەی دابینکردنی غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا نامێنێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی ئێستا: لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەغداد زیاتر لە 90 ملیار دیناری لە پارەی مووچە بڕیوە

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 90 ملیار دینار لە پارەی…
Total
0
Share