نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تەمموزی 2026، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 4.044 دۆلار.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە لە بەرزترین ئاستیدا ئۆنسەیەک زێڕ بە 4.180 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

شارەزایانی بواری ئابوری هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ بۆ گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێننەوە و بەتایبەت دوای ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاگربەست لەگەڵ ئێران کۆتاییهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی ئەمریکی خۆی کێشا بە باڵەخانەیەکدا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردەوە، فرۆکەیەکی ئەمریکی خۆی کێشاوە بە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ڕۆژنامەکە،…
Total
0
Share