بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی: لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی لیژنەیەک پێکهێندرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پاشەڕۆی کارگەکانی تانجەرۆ

Screenshot

بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کاتی خۆی تانجەرۆ سنوورێک بوو کە دەکەوتە دەرەوەی سلێمانی، بەڵام ئێستا بەشێکە لە سلێمانی و لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی لیژنەیەک پێکهێندرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پاشەڕۆی کارگەکانی تانجەرۆ.

شایی ئاوات، بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بۆ کاتی خۆی تانجەرۆ سنوورێک بوو کە دەکەوتە دەرەوەی سلێمانی و زۆربەی کارگە و ساحەکانی سوتەمەنی ڕۆیشتنە ئەوێ، بەڵام ئێستا شار فراوان بووە و لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لیژنەیەک پێکهێندرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پاشەڕۆی کارگەکانی تانجەرۆ.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا لە هەوڵداین لە دەرەوەی سنووری شارەوانیی سلێمانی شوێنێک دیاریبکرێت، تا ببێتە چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ ئەو بابەتە.

ئەوەشی خستەڕوو، دەمانەوێت دڵنیایی بە هاوڵاتییانی سنووری عەربەت، سەیدسادق و شارەزوور بدەین کە کارگە و پاڵاوگەکان ئەگەر بگوازرێنەوە ئەو ناوچانە، ئەوا بەشێوەیەکی زانستی و مۆدێرن دەبرێنە ئەو ناوچانە و کارگە و پاڵاوگەکان پابەند دەکرێن کە ژینگە پیس نەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: ئەو پارەیەی بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە لای حکومەتە نزیکەی سێ تریلیۆن دینارە

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران نایاساییە و…
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی…
Total
0
Share