سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ی حوزەیرانی 2026، لە سلێمانی، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق و وەفدێکی باڵای ئەمنی یاوەری، کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتە ئەمنییەکان کرا و جەخت لە بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی فراوانکردنی هاریکارییەکان بۆ ڕاپەڕاندنی بەرپرسیارێتییە ئەمنی و نیشتمانییەکان، هەروەها یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی لەبارەی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی دەركرد

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك بڕیاری لەبارەی تاقیكردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەركرد. لە نوسراوێكدا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كە ئاڕاستەی…
Total
0
Share