بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە؛ هاتوچۆی سنووریی نێوان هەرێم و توركیا راگیرا

بەشی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی تەكنیكییەوە، هاتووچۆری سنووریی نێوان هەرێم و توركیا راگیرا.

بەشی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە دەروازەی خابوور بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی تەكنیكی لە سیستەمی پاسپۆڕت-دا هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەنێوان هەردوو دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و خابوور-دا راگیرا.

باسی لەوەشكردووە، تیمە تەكنیكییەكان لە هەوڵەكانیان بەردەوامنن لە پێناو ئەوەی بەخێرایی ئەو كێشە تەكنیكییە چارەسەر بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەنگۆی لەدەستدانی کورسییەکەی هاوپەیمانی کوردستان لە سەڵاحەدین ڕەتدەکرێتەوە

لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ھەواڵی چەواشەکارانە لە چەند پەیجێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ھاوپەیمانی کوردستان کورسیی…
Total
0
Share