سەرۆکی سەندیکای شۆفێران، ڕایگەیاند، لە سنووری سلێمانی 18 شۆفێری تاکسی خانمن .
ئازاد ئەحمەد، سەرۆکی سەندیکای شۆفێران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ناو سلێمانی 17 شۆفێری تاکسی خانمن و لە گەرمیانیش یەک شۆفێری تاکسی هەیە کە خانمە، واتە لە سنووری سلێمانی 18 خانم کاریان شۆفێری تاکسییە.
وتیشی، ئێستا ئەو خانمە شۆفێرانە زیاتر کاری گەیاندن دەکەن خواردن و شیرینی دەگەیەننە دەستی کڕیاران و کەمتر دێنە سەر شەقام.