بڕیارە لە ئەمڕۆوە ڕۆژانە 360 هەزار لیتر بەنزین لە بەغدادەوە بگاتە سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ناوی 10 بەنزینخانەی لە شاری سلێمانی ڕاگەیاندووە، کە بەنزینەکەی بەغداد وەردەگرن و بە 690 دینار دەیفرۆشنە هاوڵاتییان.

پێشتر بەهمەن محەمەد، نوێنەرى بەنزینخانەکانى سلێمانى بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاندبوو، “بڕیارە ڕۆژانە 360 هەزار لیتر بەنزینی جۆری نۆرماڵ بگاتە 10 بەنزینخانەی شاری سلێمانی و بە نرخی 690 دینار بۆ هەر لیترێک بە هاوڵاتییان بفرۆشرێت”.

دوێنێ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ”دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی نەوت و کانزاکان و دڵسۆزان، بڕیارە سبەینێ یەکەم کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بگاتە سلێمانی، نرخی فرۆشتنی بە هاوڵاتییان بە 690 دینار دیاریکراوە.”

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایکردووە، بەنزینەکە تەنها بۆناو شاری سلێمانی نییە بەڵکو بۆ قەزا و ناحییەکانیش ڕەوانەدەکرێت.

ناوی ئەو وێستگانەی کە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی دەڵێت بەنزینی نۆرماڵ بە 690 دینار دەفرۆشن:-

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: حكومەت توانای دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەستی نییە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن حكومەتەوە وەڵامدراوەتەوە كە بەهۆی خراپیی دۆخی داراییەوە، توانای دامەزراندنی مامۆستایانی…
زیاتر ببینە

دوا بڕیاری عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانی عێراقەوە…
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەو کەسانە دەستگیردەکەین کە بەها گشتییەکانی کۆمەڵگە تێکدەدەن

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند، “ئەو کەسانە دەستگیردەکەین کە بەها گشتییەکانی کۆمەڵگە تێکدەدەن”. عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای…
Total
0
Share