دارایی روونكردنەوە لەبارەی ناردنی 500 ملیار دینارەكە بۆ مووچە دەدات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی ئەو 500 ملیار دینارە بۆ مووچە مانگانە نییە، بەڵكو وەكو سولفەیەكە تا ئەو كاتەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەر دەبن.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری ناردنی 500 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دراوە.

د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ناردنی ئەو 500 ملیار دینارە وەكو سولفەیەكە بۆ هەرێمی كوردستان و ئاماژەیە بۆ رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغداد لەسەر كێشەكانی نێوانیان.

ئاشكراشیكرد، دوای رێككەوتنی هەرێم و بەغداد پاكتاوی دارایی نێوانیان دەكرێت و دەبێت مانگانە پشكی هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت.

بابەتی پێشتر

حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: بۆ ناونووسینی حاجییان سەردانمان مەکەن

بابەتی دواتر

عێراق مووچەی مانگی نۆ دابەشدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share