وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق رایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ یەکشەممە، كۆتا رۆژی تۆماركردنی حزب و هاوپه‌یمانێتییه‌كانه لە كۆمسیۆن، كه ده‌یانه‌وێت به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن.
جومانه غه‌لای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له لێدوانێكدا رایگەیاند، “ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژه بۆ ئه‌و حزب و هاوپه‌یمانێتییانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری لە هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا بكه‌ن و دیارنییه كه كاته‌كه‌ی درێژده‌كرێته‌وه یاخود نا”.
وتیشی، “پێناچێت هه‌موو ئه‌و حزب و هاوپه‌یمانێتییانه‌ی پێشتر لای كۆمسیۆن تۆماركراون، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بكه‌ن، بۆیه ئه‌وانه‌ی ویستی به‌شدارییان هه‌یه، پێویستە جارێكی دیكه سه‌ردانی كۆمسیۆن بكه‌ن و خۆیان تۆماربكه‌نه‌وه”.
وته‌بێژی كۆمسیۆن ئاشكراشیكرد، لە ساڵی 2015ـ‌وه هەتاوەکو ئه‌مڕۆ، ژماره‌ی لایه‌نه سیاسییه تۆماركراوه‌كان 330 حزبن، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌تا ئه‌مڕۆ 70 حزب و هاوپه‌یمانیی سیاسی كه له دامه‌زراندان و 80 حزب و هاوپه‌یمانیی پێشوو، داواكاریی به‌شداریكردنیان لە هه‌ڵبژاردن پێشكه‌شكردووه، هه‌روه‌ها پێنج هاوپه‌یمانیی نوێش تۆماركراون.
بڕیارە رۆژی 11/11/2025 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئەنجامبدرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، كۆمسیۆن رۆژی 15/4/2025 ده‌رگای ناوتۆماركردنی حزب و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی كردەوە.