یەعقوب گورگیس: سبەینێ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە دهۆک ئەنجامدەدەین

سەرکردەیەکی سیاسیی دیاری پێکهاتەی کلدان سریان ئاشووری لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، سبەینێ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە دهۆک ئەنجامدەدەین.

یەعقوب گورگیس، سەرکردەی سیاسیی دیاری پێکهاتەی کلدان سریان ئاشووری لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، 6ی تەمموز، سێ لە پارتە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان (بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشوور، پارتی یەکێتیی بێت نەهرێنی نیشتمانی و پارتی نیشتمانیی ئاشوور) بە بەشداریی ژمارەیەک لە دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی هێمنانە لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای دهۆک ڕێکدەخەن، ئەمەش بۆ دەربڕینی ڕەتکردنەوەی بەردەوامبوونی مامەڵەکردن لەگەڵ یەکێک لە مەترسیدارترین ئەو دۆسیانەی کە دەستکاری بووونی گەلی کلدان سریان ئاشوورمان دەکات لە هەرێمی کوردستاندا، کە ئەویش دۆسیەی سەرپێچییکردنە سەر گوند و زەوییە مێژووییەکان، سیاسەتەکانی گۆڕینی دیمۆگرافییە.

دەشڵێت، ئەم گردبوونەوەیە هەوڵێک نییە بۆ پەرەپێدانی گرژییە سیاسییەکان، بەڵکو دەرئەنجامێکی سروشتیی 35 ساڵ چاوەڕوانییە، کە لەو ماوەیەدا سەرجەم ئامڕازەکانی گفتوگۆ، پەیوەندی و کاری سیاسی تاقیکرانەوە بە دەیان لیژنە پێکهێندران، کۆبوونەوەی بێشومار ئەنجامدران، و بەڵێنی زۆر لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دران، بەڵام هیچ کامیان نەیانتوانی کۆتاییەکی دادپەروەرانە بەم دۆسیەیە بهێنن.

ئاماژە بەوەش دەکات، کێشەی سەرپێچییەکان، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، لە کەیسێکی یاسایی ڕوونەوە گۆڕاوە بۆ کەیسێک کە کەوتووەتە ژێر کاریگەریی حیساباتی هەژموون و بەرژەوەندییە حزبییەکانەوە. لەبری ئەوەی بەپێی حوکمەکانی یاسا و وەک ململانێیەک لە نێوان دەستدرێژیکار و دەستدرێژیلەسەرکراودا مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆسیەیەدا بکرێت.

ئەوەش دەخاتەڕوو، هیچ دەوڵەت یان هەرێمێک کە هەوڵی چەسپاندنی دامەزراوەییبوون دەدات، ناتوانێت بەردەوامبوونی ئەم ڕێچکەیە قبوڵ بکات. چونکە حوکمە دادوەرییەکان بەهای خۆیان تەنها لە خودی دەرچوونیانەوە وەرناگرن، بەڵکو لە جێبەجێکردنیانەوە وەریدەگرن، بەڵام کاتێک بڕیارەکانی دادگا تەنها وەک مەرەکەبی سەر کاغەز دەمێننەوە، ئەو پەیامەی کە دەگاتە هاوڵاتیان ئەوەیە کە هەژموون و دەسەڵات لە یاسا بەهێزترە، و تەرازووی دادپەروەری بە یەکسانی بەسەر هەموواندا جێبەجێ ناکرێت.

باس لەوەش دەکات، “پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک ئەو پارتەی کە ساڵانێکی درێژە سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، خاوەنی ئەو دەسەڵات و توانایانەیە کە بەس بن بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆسیەیە بە شێوازێکی دادپەروەرانە و یەکجاری. بۆیە کێشەکە کێشەی بێدەسەڵاتی نییە، بەڵکو کێشەی بڕیاری سیاسییە. هەر کاتێک ئیرادەی سیاسی فەراهەم بوو، جێبەجێکردنی حوکمە دادوەرییەکان، لادانی سەرپێچییەکان و بەهاناوەچوونی خاوەن مافەکان دەبنە هەنگاوگەلێکی سروشتی کە پێویستیان بە لیژنەی نوێ یان بەڵێنی زیادە نابێت”.

ئەوەش دەڵێت، گردبوونەوەکە دژی هیچ کەسێک نییە، بەڵکو ناڕەزایەتییە دژی بەردەوامبوونی ستەم، بانگەشە نییە بۆ پێکدادان، بەڵکو بانگهێشتێکی ڕوونە بۆ ڕێزگرتن لە دادوەری، جێبەجێکردنی یاسا، و کۆتاییهێنان بە مەینەتییەک کە زیاتر لە سێ دەیە بەردەوامە.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی باران لەپارێزگای سلێمانی باریوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی  بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی…
Total
0
Share