دواین زانیاری لەبارەی دۆسیەی دوو خوشکە کوژراوەکەی چەمچەماڵ

ڕۆژی پێنجی ئەیلولی ئەمساڵ دوو خوشک لە قەزای چەمچەماڵ دوای سێ ڕۆژ لە ونبوونیان تەرمەکانیان دۆزرایەوە، کە “بە هەڕەمەکی” نێژرابوون.

دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر ئەم ڕوداوەدا تا ئێستا وەک بەرپرسانی قەزای چەمچەماڵ دەڵێن تۆمەتباری سەرەکی ڕوداوەکە دەستگیر نەکراوە.

ڕەمەک ڕەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمجەماڵ لەسەر ئەم پرسە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لەسەر ڕوداوەکە چوار کەس دەستگیرکراون کە مامی کچەکانن و وەک خۆیان وتویانە ئەوان دەستیان نییە لە ڕوداوەکەدا نە بە بەشداریکردن نە بە هاندان”.

قائیقامی چەمچەماڵ وتیشی، “لە لێکۆڵینەوەکاندا دەردەکەوتووە کە تاوانباری سەرەکی ڕوداوەکە باوکی کچەکانە، بەڵام خۆیشاردوەتەوە و تا ئێستا نازارێت لەکوێیە؟”.

بە وتەی ڕەمەک ڕەمەزان، پۆلیسی پارێزگاکانی هەرێم ئاگادار کراوەتەوە کە لەهەر شوێنێک بێت تۆمەتباری سەرەکی ئەم ڕوداوە دەستگیربکەن، بەڵام تا ئێستا سەرەداوێک نیە کە دەریبخات باوکی کچەکان لەکوێن.

بابەتی پێشتر

پارتی و یەکێتی: کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەنجام دەدرێت

بابەتی دواتر

ئاماری 24 کاتژمێری توشبوون و مردن بە کۆرۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share