قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە _ چەمچەماڵ لە وادەی خۆیدا تەواوبکرێت

قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارماندا بە خەرجکردنی بەشێک لە بودجە بۆ تواوکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە _ چەمچەماڵ و دەبێت لە وادەی خۆیدا تەواوبکرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ تیمی کۆمپانیای هابیکا، بەدواداچوونم بۆ چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کارەکانی هەردوو پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ و هێڵی سێیی دوکان – سلێمانی کرد، بریاڕماندا لەسەر خەرجکردنی بەشێک لە بودجەی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ و دەستخۆشیشم لە کۆمپانیای جێبەجێکار کرد کە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە کارەکانی پڕۆژەکە بەڕێوەدەبەن.

وتیشی، جەختمان کردەوە، کە بۆ ساڵی 2026 پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە ئەولەوییەتی کارەکانماندایە و دەبێت لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواوبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share